How to register on the 21srn

2025-04-08 11:30:12

چۆنیەتی ناو تۆمار کردن لە پلەتفۆڕمی جادەی هاوریشمی سەدەی 21

 


بۆ تۆمارکردنی ناوی خۆت لە جادەی هاوریشمی سەدەی 21، یەکەم دوکمەی  داخڵ بوون یان ناو نووسی کرتە بکە. 

لە لاپەڕەی داخڵ بوون بەشی  ناو نووسین کرتە بکە.
لە خشتەی بەردەست ناو، ناوی خێزان و ئیمەیڵەکەت بنووسە.

لە بەشی پێش ژمارەی مۆبایل (کۆدی وڵات) کۆدی وڵاتی خۆت هەڵبژێرەبۆ نموونە من بۆ هەڵبژاردنی ئێران دوکمەی  ( i )  لە تەختە کلیلەکەم  کرتە دەکەم، دواتر ئەگەڕێم ئێران دەدۆزمەوە و هەڵی ئەبژێرم.


پاشان ژمارەی مۆبایلەکەت حەتمەن دروست بنووسە

لە بەشی وشەی نهێنی ڕەمزێک  بۆ خۆت دیاری بکە.
باشترە وشەی نهێنییەک دانێی کە تێکەڵێک بێت لە پیتی بچووک و گەورەی ئینگلیزی و ژمارە. بۆ دڵنیایی زۆرتریش باشتره یەکێک لە ئەو پیتە تایبەتانەی وەک  @#$٪&*  یش لە ڕەمزەکەتا بەکاربهێنیت.
بۆ دڵنیابوون لە دروستی وشەی نهێنیەکەت، دووبارە بە وردی بیانووسەوە.

دواتر بە کرتە کردنی دوکمەی چاو لە دروستی نووسینەکەت دڵنیا ببە.
لە بەشی کۆدی ناسێنەر، ئەگەر هاوڕێیەکت ئەم ماڵپەڕەی به تۆ ناساندووه، دەتوانی کۆدی بەکارهێنەرەکەی ئەو بنووسی ئەگەر نا هیچی پێویست نیە.
لە کۆتاییدا چوارگۆشەی " من یاساکانی ئەم سایتەم قبوڵە" نیشانه بکە. لە بەشی ''بینینی یاساکان'' دەتوانی یاساکانی ناو تۆمارکردن بخوێنیتەوە.
بزانه بە نیشانه کردنی ئەم بەشه تۆ ڕێککەوتنامەکە واژۆ دەکەیت.

لە کۆتاییدا دوکمەی  ''ناونووسین '' کرتە بکە.

بە کرتەکردنی دوکمەی ''ناو نووسین'' دەچیتە ناو پانێلی بەکارهێنەری خۆت.
ئەگەر سایت ئاگادارکردنەوەی هەڵەیەکی نیشان دای، ئەو بەشانە دووبارە بە وردی لە هەوەڵەوە پڕ بکەرەوە و هەڵەکەت ڕاست بکەرەوە.

 

ئەگەر دوای کرتەکردنی ''ناو نووسین'' ئاگادارکردنەوەیەکت نەبینی بەڵام دیسان گەڕایتەوە بۆ پەڕەی چوونەژوورەوە، ئەوە مانای ئەوەیە ناونوسینەکەت سەرکەوتوو بووە.

 

 

ئێستا بە نووسینی ژمارە مۆبایل یان ئیمەیڵ و وشەی نهێنیەکەی خۆت بچۆرە ناو پانێڵەکەت.

 

 

 

کە داخڵ بوویت، دەچیتە ناو لاپەڕەی داشبۆرد.

ناونووسی بۆ هەواڵنامە

پلاتفۆرمی ڕێگای ئاوریشمی سەدەی ٢١ەم پلاتفۆرمێکی پێشکەوتووە بۆ دامەزراندنی پاساژێکی ئەلیکترۆنی لە سەردەمی زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای بلاکچین و کریپتۆکارنسی. ئەم پلاتفۆرمە وەڵامێکە بۆ پێداویستییەکانی جیهانی بازرگانی مۆدێرن. بە دروستکردنی فرۆشگایەک لەم پلاتفۆرمەدا، دەچیتە ناو جیهانێکی نوێی بازرگانی ئەلیکترۆنی و بازرگانی نێودەوڵەتی.