User Rules and Agreement

2025-02-14 12:45:44
گرێبەست و یاساکانی بەکارهێنەرانی ماڵپەڕی جادەی هاوریشمی سەدەی 21
پێشەکی:
بەکارهێنەری، پیرۆزبایی گەرمتان لێ ئەکەم بۆ بەشداری کردنت لە بازاڕی ئەلیکترۆنیی جادەی هاوریشمی سەدەی بیست و یەکەم، تکایە پێش ئەوەی خۆت تۆماربکەیت لە ئەم ماڵپەڕە، ئەم دەستورات و یاسایانە بە وردی بخوێنەوە. ئەمە یارمەتیت ئەدات بۆ ئەوەی بتوانیت بە شێوەیەکی باش لە خزمەتگوزارییەکانی بەرفراوانی ئام ]لەتفۆڕمە سوود ببینیت و لە هەر زیان و زەرەدێکی پەیوەندیدار پارێزراوبیت.
ئەم ماڵپەڕە، بەستەرێکی پێشکەوتوی بازاڕی ئەلیکترۆنییە کە لێرەدا دەتوانیت وەک کریار، لە فرۆشگە جیاوازەکان شت بکڕیت یان فرۆشگەی خۆت بە کەمترین تێچوون و کەمترین زانیاری دروست بکەیت. ئەگەر بەرھەمھێنەر یان کۆ فرۆش بیت، دەتوانیت کۆگا دروست بکەیت بۆ ئەوەی دەیان فرۆشگە لەم ماڵپەڕەدا بەرھەمەکانت پێشکەش بکەن.
لەبەر ئەمە، خوێندنەوەی تەواوی مەرجەکانی خوارەوە پێش تۆمارکردن لەم ماڵپەڕەدا، گرنگ و پێویستە. بە قوبوڵی ئەم مەرجانە و بەردەوامی لە پرۆسەی تۆمارکردن، تۆ ڕەزامەندی خۆت پێشکەش دەکەیت کە ئەم مەرجانەت خوێندۆتەوە، قبووڵت کردووە و واژۆت له سەر کردوه.
مەرج و یاساکانی تۆمارکردنی بەکارهێنەری ئاسایی لە جادەی هاوریشمی سەدەی بیست و یەکەم:
1- لایەنەکانی گرێبەست
ئەم ڕێککەوتنە لەنێوان بەڕێوەبەری ماڵپەڕ https://21srn.com و ئەو بەکارهێنەری، زانیاریەکانی لەم ماڵپەڕەدا تۆمارە کردوه، گرێ ئەدرێت..
تێبینی: بەکارهێنەران بەرپرسیارێتی تەواوی دروستی و نوێبوونی زانیارییە پێشکەشکراوەکانی خۆیان لە ئەستۆ دەگرن. هەر کات کە هەر جورێک لە زانیاری نادروست یان ڕێ گوومکەر لەلایەن بەکارهێنەرەوە دابندرێت، بەڕێوەبەری ماڵپەڕ مافی هەیە کە ئەکاونتی بەکارهێنەر ناچالاک یان بەستێن بکات و بێ بەرپرسیارەتی لە بەرامبەر بەکارهێنەری خەتا بار لە دەست ڕاگەشتنی بە سایت لە داهاتوو بەرگری بکات
2. ماوەی گرێبەست:
ئەم ڕێکەوتنە بۆ ماوەیەکی بێسنوور کارا دەبێت لە بەرواری تۆمارکردن و داخڵکردنی زانیارییەکانی بەکارهێنەر لە ماڵپەڕەکەوە.
3. مەرجەکانی گرێبەست:
A. لە سەر بەکارهێنەرە پێش کڕینی بەرهەم وردەکارییەکانی بەرهەمەکە و فرۆشگای پەیوەندیدار بپشکنێت و دڵنیابێت لەدروستی تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکە. ئەگەر پارە درا و بەرهەمەکە لەگەڵ ئەوەی لە ماڵپەڕەکەدا هاتووە نەگونجێت، کڕیار دەتوانێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە ڕێگەی سیستەمی بلیتەوە خاوەنی فرۆشگاکە ئاگادار بکاتەوە و داواکاری گۆڕینی بەرهەمەکە لەگەڵ وێنە و بەڵگەنامەی پەیوەندیدار پێشکەش بکات.
B. ئەگەر فرۆشگاکە هاوکاری نەکات، کڕیار دەتوانێت لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا لە ڕێگەی لینکی تۆمارکردنی سکاڵا، لەگەڵ بەڵگەنامەکان، بابەتەکە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی سایتەکە بکات. دوای ٧٢ کاتژمێر ئەگەر کڕیار سکاڵا تۆمار نەکات، کڕیار مافی داوای گەڕاندنەوەی پارە و هەلوەشاندنەوەی مامەڵەکە لەدەست دەدات.
C. بۆ کڕینی هەر بەرهەمێک پێویستە کڕیار ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە فرۆشگاکەوە بکات. بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەکە هیچ بەرپرسیارێتییەکی نییە بەرامبەر بە بەرهەم یان مامەڵەی فرۆشگاکان، هەروەها کڕیار مافی ئەوەی نییە ماڵپەڕەکە بەرپرسیار بکات لە هەر ناکۆکییەک لە مامەڵەکەدا.
D. لە ئەگەری هەر کێشەیەکی تەکنیکی یان پەککەوتن لە ماڵپەڕەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگای ئاوریشمی سەدەی بیست و یەکەم هەموو هەوڵێک دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. بەڵام پێویستە بەکارهێنەران لەوە تێبگەن کە ماڵپەڕەکە وەک هەر سیستەمێکی تر لەوانەیە تووشی تێکچوون بێت.
بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕ بەرپرسیار نابێت لە هەر زیانێکی ڕاستەوخۆ، ناڕاستەوخۆ، ڕووداوی تایبەت یان دەرەنجامی، یان لەدەستدانی قازانج، ناوبانگ، داتا یان زیانێکی نامەعنەوی تر، کە لەمانەی خوارەوە یان پەیوەندییان بەمانەی خوارەوە سەرهەڵبدات:
· هەر پچڕانێکی خزمەتگوزاری، تێکچوونی کارکردن، لەکارکەوتنی سیستەم یان دواکەوتنێک کە بەهۆی کێشەی تەکنیکی نەخوازیاوەوە بێت.
· بێتوانایی ماڵپەڕەکە لە پەژاردنی مامەڵەکان بەهۆی کێشەکانی وەک هاککردن یان پچڕانی تۆڕ.
· هەر کردار یان قوسورێکی لایەنی سێیەم، لەوانە، بەڵام نەک سنووردار ، فرۆشیاران، کڕیاران یان دابینکەران کە پلاتفۆرمەکە بەکاردەهێنن.
E. لە حاڵەتێکدا کە تاوانی بەکارهێنەرێک سەلمێندرابێت، بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەکە هەژمارەی بەکارهێنەری تاوانبار دادەخات و لە کاتی داواکاری لەلایەن ناوەندە دادوەری و یاساییەکانەوە، زانیارییە پێویستەکان بەردەست دەخات.
F. بەکارهێنەران پێویستە لە جزدانی ئەلیکترۆنی یان دەروازەی پارەدانەکانی بانکی خۆیان بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکان کەڵک وەر بگرن. هەموو پارەدانەکان لە نێوان کڕیار و فرۆشیار دەبێت لە ڕێگەی هەژمارە کەسییەکانی خۆیانەوە بەڕێوەبچن. لە کاتی ئەنجامدانی هەر جۆرە مامەڵەیەک لە دەرەوەی ئەم ڕێگایانە، هەردوو لایەن بەرپرسیار دەبن و بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەکە بە ئەرکی خۆی ئەزانێت لە کاتی داواکردندا، هەموو زانیارییە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ دەسەلاتە دادوەری و چاودێرییەکان هاوبەش بکات.
G. کڕین و فرۆشتنی کاڵای نایاسایی یان قەدەغەکراو بەپێی یاساکانی نێودەوڵەتی لەم ماڵپەڕەدا ڕێگەپێدراو نییە. لە کاتی بینینی هەر جۆرە ڕیکلامێکی لەم جۆرە لەلایەن فرۆشگاکانەوە، بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەکە دەتوانێت بەبێ هەر ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە ئاگاداریەکە بسڕێتەوە و لە کاتی داواکردندا لەگەڵ دەسەلاتە یاساییەکان هاوکاری دەکات.
H. ئەم ماڵپەڕە به هیچ جۆرێ بەرپرسیار نییە بۆ هەر جۆرە فێڵ یان ڕەفتاری فێڵکارانە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە و هەروەها له زیانی گیانی یان مردن یان زیانی دەروونی و رۆحی بەهۆی کرداری بەکارهێنەران یان ڕیکلامی پەیوەندی دار، چ ئابووری یان ڕۆحی، بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیار نییە و بەکارهێنەرێک کە بەرنامەی مامەڵە یان هەر جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فرۆشگاکاندا هەبێت، پێویستە لەبارەی ڕاستی مامەڵەکەیەوە بەدواچوون بکات و تەنیا بە بەرپرسیارێتی خۆی و زانیارییە پێویستەکان مامەڵە بکات و لە هەر حاڵەتێکدا بە هیچ شێوەیەک مافی نییە داوا لە سەر بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕی ڕێگای ئاوریشمی سەدەی ٢١ تۆمار بکات بۆ ئەم حاڵەتانه.
I. بەکارهێنانی نادروستی ماڵپەڕی ڕێگای ئاوریشمی سەدەی ٢١ بە هەر شێوەیەک وەکو کەڵک وەرگرتن لە بەرنامە زیانبەخش و جاسووسی، بەکارهێنانی ڕۆبۆتەکان، تێکدانی زانیاری، تێکدانی ڕەوتی خزمەتگوزاریەکان و هەر جۆرە ڕێگەیەکی زیانبەخش بۆ دەستگەیشتن بە زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە و ناوەڕۆکەکانی وەکو ژمارەی پەیوەندی، وێنە و ڕوونکردنەوەی ڕیکلام لە ڕێگەی هەر سیستەم و تۆڕێکەوە قەدەغەکراوە و لە کاتی بینینی هەر جۆرە چالاکییەکی لەم جۆرە، مافی بەستنی دەست ڕاگەیشتنی بەکارهێنەر و هەروەها هەر جۆرە بەدواداچوونێکی یاسایی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەم ماڵپەڕە پارێزراو دەبێت.
J. لە کاتی داخستنی هەژمارەی هەر بەکارهێنەرێک بەهۆی دەستدرێژی لەسەر یاساکانی ماڵپەڕەکە یان فەرمانی دادوەری، ئەگەر بەکارهێنەر پارەیەکی خەرج کردبێ یان زیانێکی گەورەی کردبێ، بە هیچ شێوەیەک مافی داواکاری زیانەکانی یان گەڕانەوەی پارە خەرجکراوەکانی خۆی لە ماڵپەڕەکە لە هیچ بارودۆخێکدا نییە.
K. هیچ بەکارهێنەرێک ناتوانێت بەبێ تۆمارکردنی خۆی لە ماڵپەڕی ڕێگای ئاوریشمی سەدەی ٢١ مامەڵە بکات. کاتێک کەسێک بڕیار دەدا لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایل یان ئیمەیڵی تایبەتی خۆی لە ماڵپەڕەکە خۆی تۆمار بکات، واتا بە روونی ڕەزامەندی دەربارەی بەکارهێنان، پاراستنی یاسایی و بەکارهێنانی زانیارییە پەیوەندییەکانیان و زانیارییە کەسییەکانیان لە لایەن مودیریەتی مەڵپەڕەکەوە ڕادەگەیەنن. بەڕێوەبەرایەتی ئەم ماڵپەڕە هەموو هەوڵی خۆی ئەدات بۆ پاراستن و هەڵگرتنی داتاکانی کەسی بەکارهێنەران، بەڵام لەوانەیە لە هەندێک حاڵەتدا بۆ گونجانەوەی کارکردنی لەگەڵ یاسا و ڕێساکانی نێودەوڵەتی، زانیارییە تۆمارکراوەکانی بەکارهێنەران لە کاتی ڕاپرسی یاسایی و تەنیا لە وەڵامی فەرمانی دەسەلاتە بەرپرسیارەکاندا بە ناوەندە پەیوەندیدارەکان بدات.
L. فرۆشگاکان ئازادن هەر بەرهەمێکی کە قەدەغەکراو نییە لە لیستەکەیاندا بنووسن. بەڵام، بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەکە لیستی فرۆشگاکان سات بە سات ناپشکنێت و هیچ بەرپرسیارێتییەکی لە ئەستۆ نییە بۆ چۆنییەتی، سەلامەتی یان نرخی بەرهەمەکان. بەکارهێنەران پێویستە ژیرانه مامەڵە بکەن و بزانن کە ماڵپەڕەکە هیچ جۆرە گرەنتییەک لەسەر زانیاری یان مامەڵەی نێوان کڕیار و فرۆشگاکاندا پێشکەش ناکات.
M. هەرچەندە ئەم ماڵپەڕە بە شێوەیەکی بنەڕەتی هیچ بەرپرسیارێتییەکی لە ئەستۆ نییە بۆ ڕاستیسەنجی مامەڵەکان و بەکارهێنەران خۆیان پێویستە لە کاتی مامەڵەکردندا هەنگاو بنێن بۆ دڵنیابوون لە ڕەسەنایەتی مامەڵەکەیان، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەکە بۆ ئاسایش و ئارامی و دڵنیایی بەکارهێنەران مافی بەدواداچوون و هەنگاوە پێویستەکان لەبارەی دەستدرێژییەکانی هەریەک لە کڕیار و فرۆشیارەکانی هەیە. بۆیە بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕی ڕێگای ئاوریشمی سەدەی ٢١ هەوڵ دەدات بە هەر شێوەیەک کە بکرێت شێوازەکانی فێڵ و کڵاوسەرنان بلۆک بکات و هەژمارەی بەکارهێنەرانی دەستدرێژکار دابخات و ڕاپۆرت و زانیارییە پەیوەندیدارەکان لەبارەی دەستدرێژییەکان بە دەسەلاتە بەرپرسیارەکان بگەیەنێت.
N. بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەکە پابەندە بە پاراستنی تایبەتمەندی بەکارهێنەر بەپێی یاساکانی پاراستنی داتا. بە بەکارهێنانی ئەم پلاتفۆرمە، تۆ ڕەزامەندی خۆت دەربارەی کۆکردنەوە، هەڵگرتن و بەکارهێنانی داتاکانی کەسی خۆت دەردەبڕی. ئەم سیاسەتە لەوانەیە لە هەندێک کاتدا نوێ بکرێتەوە و بەکارهێنەران لە هەر جۆرە گۆڕانکارییەکی گرنگ ئاگادار دەکرێنەوە. بەکارهێنەران مافی دەستگەیشتن، نوێکردنەوە یان سڕینەوەی داتاکانی کەسی خۆیان هەیە بەپێی یاسا.
O. بەڕێوەبەرایەتی ئەم ماڵپەڕە جگە لە دەسەلاتە یاسایی و دادوەرییەکان، هیچ زانیارییەک بە هیچ شێوەیەک بە هیچ کەسایەتیەکی ئاسایی یان یاسایی نادات، تەنانەت لایەنەکانی مامەڵەکەش. بۆیە پێشکەشکردنی هەر جۆرە زانیارییەکی کەسی و مامەڵەیی خاوەنەکانی کۆگا و فرۆشگاکان یان کڕیار و فرۆشیارەکان تەنیا لە ڕێگەی داواکاری نووسراوی دەسەلاتە دادوەرییەکانەوە دەکرێت.
P. بەکارهێنەران بەرپرسیارن لە پاراستنی وشە نهێنیەکانی خۆیان بۆ ڕێگەگرتن لە دەستگەیشتنی نایاسایی. ماڵپەڕەکە هیچ بەرپرسیارێتییەکی لە ئەستۆ نییە بۆ بەکارهێنانی نادروستی زانیارییەکانی هەژمارە.
Q. ئەم ماڵپەڕە هیچ دەستتێوەردانێکی لە نرخدانان یان پێشنیارکردنی نرخ بۆ فرۆشگاکان و بەکارهێنەران ناکات. نرخدانان تەنیا لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ئەنجام دەدرێت؛ بەڵام ئەگەر نرخی کاڵای تۆمارکراو لەلایەن بەڕێوەبەری هەر کۆگایەک یان فرۆشگایەکەوە بەراورد بە نرخی ئاسایی بازاڕەکە، زۆر ناڕێک بێت، بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەکە دەتوانێت ئەوە بە بەڕێوەبەری فرۆشگاکە ئاگادار بکاتەوە. لە هەر حاڵەتێکدا هەموو بەرپرسیارێتییە یاسایییەکانی نرخدانان و کڕین و فرۆشتنی کۆگا و فرۆشگاکان لە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتییان و کڕیارە و بەڕێوەبەرایەتی ئەم ماڵپەڕە هیچ جۆرە بەرپرسیارێتییەکی لە چاودێریکردنی چالاکییەکانی فرۆشگاکان و مامەڵەکانی کڕیار و فرۆشیارەکاندا نییە.
R. ڕێگای ئەبریشمی سەدەی ٢١ەم لە کاروبارەکانی نێوان کڕیار و دوکانەکاندا دەستێوەردان ناکات. پێش کڕین، کڕیاران پێویستە پەیوەندی لەگەڵ دوکانەکەوە بگرن و هەنگاوە پێویستەکان بە جێبھێنن. بەرپرسیارێتی ھەر کێشەیەک کە لە کاروبارەکانەوە دروست دەبێت، دەکەوێتە سەر کڕیار و فرۆشیارەکان.
S. کڕیار و فرۆشیارەکان پێویستە ئاگاداری دەسەڵاتە جێبەجێکارەکان، لەوانەش بڕیارە یاساییەکان ببن و بە دواچوونی نوێ ترین یا ساکان بکەن بۆ ڕێگریکردن لە کاره کێشەدارەکان. بەڕێوەبەری ماڵپەڕ ھیچ بەرپرسیارێتییەکی لە ئەنجامە دارایی یان یاساییەکاندا نییە کە یاسا بڕیاری لە سەر بدات.
T. ئەگەر کۆگایەک یان دوکانێک دوای چالاککردنی یەکەکەی بۆ ماوەی ٢ مانگ لە ماڵپەڕەکە سەردانی نەکات، بەڕێوەبەری ماڵپەڕەکە مافێکی خۆی پاراستووە بۆ ڕاگرتنی هەژماری بەکارهێنەر. دوای ٤ مانگ، زانیارییەکانی هەژمارەکە لە سێرڤەرەکان سڕدەکرێنەوە و خاوەندارێتی دوکانەکە دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر.
U. لە ئەگەری لێسەندنەوەی خاوەندارێتی دوکان یان کۆگا بەهۆی ناچالاکبوونی، خاوەنەکە مافی هیچ جۆرە ناڕەزایی دەربڕینەک یان داواکاری خەسارەتێکی نییە.
V. هەر بەکارهێنەرێک دەتوانێت مێژووی ڕاپۆرتەکانی کاروبارەکانی خۆی تا چوار مانگ پێشتر دابەزێنێت و دەتوانێت ئەم ڕاپۆرتانە بەشێوەیەکی دەورەیی وەرگرێت و لای خۆی هەڵیبگرێت. دوای تەواوبوونی ٤ مانگ، ھیچ بەکارهێنەرێک وەک فرۆشیار یان کڕیار مافی داواکاری زانیارییەکانی کاروبارەکانی هەژماری خۆی نییە. ھیچ کەسێک مافی داواکاری زانیارییەکانی کەسانی تری نییە و لە کاتی پێویستیدا زانیاری و ڕاپۆرتی کاروبارەکانی بەکارهێنەرانی تر، تەنیا لەڕێی داواکاری دەسەڵاتە دادوەری و یاساییەکانەوە دەکرێت ئەم زانیاریانە پێشکەش بکرێت. هەروەها بەکارهێنەرە ڕێزدارەکانی ماڵپەڕ ناتوانن چاوەڕوانی پێشکەشکردنی زانیارییە تۆمارکراوەکان وەک ناونیشانی ئایپییە تۆمارکراوەکان، بەرواری ڕاگەیاندن و وردەکارییەکانی ڕاگەیاندنەکە دوای ٤ مانگ بکەن، چونکە مێژووی چالاکییەکانی بەکارهێنەران لەوانەیە دوای ٤ مانگ بسڕدرێتەوە.
W. لە ئەگەری ڕوودانی ھەر جۆرە ناکۆکییەک، بەڵگەنامەکان، ڕاپۆرتەکان و کردارە ئەلیکترۆنییە تۆمارکراوەکان لەسەر سێرڤەرەکانی ڕێگای ئەبریشمی سەدەی بیست و یەکەم وەک بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نێوان لایەنەکان دادەنرێن.
X. ئەگەر لەسەر بابەتێکی دیاریکراو، جیاوازی ڕا هەبێت لەسەر ناوەڕۆکی زانیارییە نێردراوەکان یان کردارە ئەنجامدراوەکان، بەڵگەنامە و ڕاپۆرتەکان و هەروەها کردارە ئەلیکترۆنییە تۆمارکراوەکان لە فایلەکان و سێرڤەرە کۆمپیوتەرییەکانی ڕێگای ئەبریشمی سەدەی ٢١، وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراو دادەنرێن و بەکارهێنەر وەک خاوەنی دوکان یان کڕیار یان سەردانکەر مافی هیچ جۆرە ناڕەزایەتیەکی نیە.
Y. یاسا و ڕێساکانی نوسراو لەم پەڕەدا، بەپێی گۆڕانکارییەکانی دۆخەکە، لە کاتی پێویستیدا، دەکرێت چاکبکرێن، فراوانبکرێن یان دەستکاری بکرێن. هەموو بەکارهێنەران ئەرکیانە بە شێوەیەکی دەورەیی سەردانی ئەم لاپەڕە بکەن و لە بارەی دواترین دۆخی یاساکان ئاگادار بن. ھیچ یەکێک لە یاسا نوێکان بۆ ڕابردوو ناگەڕێتەوە و ئەگەر بەکارهێنەرێک کێشەیەکی لەگەڵ یاسا نوێکاندا هەبێت، پێویستە داواکاری بۆ ڕاگرتنی هەژماری بەکارهێنەری خۆی لە بەڕێوەبەری ماڵپەڕەکەوە بکات بە بەروار و واژۆیەکی باوەڕپێکراو، ئەگەر نە تا کاتێک داوای تۆمار نەکردوه بە مانای قبوڵکردنی هەموو یاسا و ڕێسا تۆمارکراوەکان و نوێکردنەوەکانی ئەم ماڵپەڕە لەلایەن بەکارهێنەرەوە دادەنرێت.
Z. بەکارهێنەران جزدان یان والێتێکت ئەلیکترۆنییان هەیە لە هەژماری خۆیاندا کە دەتوانن بۆ پڕکردنەوە، دەرکردن یان گواستنەوەی پارە بەکاری بھێنن. بەرپرسیارێتی ھەر جۆرە کاروبارێک کە ئەنجام دەدرێت دەکەوێتە سەرخۆیان و بەڕێوەبەری ماڵپەڕ ھیچ جۆرە نارەزاییەک قبوڵ ناکات و ھیچ بەرپرسیارێتییەکی لە کێشە پەیوەندیدارەکاندا نییە.
بەکارهێنەران ڕازی دەبن کە لە کاتی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکەدا، ڕێنماییەکانی خوارەوە بەجێ بێنن:
• بەکارهێنەران نابێت ناوەڕۆکی ئاڵۆز و ناروون، زیانبەخش یان نایاسایی بنێرن.
• بەکارهێنەران نابێت لە هەڵسوکەوتێکی جیاوازی دانان بێڕێزی کردن بەگەڵ بەکارهێنەرانی تر لە پلاتفۆرمەکەدا بەشدار بن. هەر جۆره بەشداریەک لەم بوارانەدا بەپێی کردار ئەبێته هۆی سزادانی وەک ڕاگرتنی ئەژمێر یان لێسەندنەوەی خاوەندارێتی فرۆشگا یان کۆگا لە خەتا کار بە شێوەی کاتی یان هەمیشەیی.
4. مەرجەکانی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوت:
A. بەکارهێنەر دەتوانێت لە هەر کاتێکدا کە بیەوێت بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە هەموو هەژمارەکانی خۆی پاک بکات و لە ڕێگەی داواکارییەکی نووسراوی لە بەشی تیکەتی هەژماری بەکارهێنەر داواکاری ڕاگرتنی یان سڕینەوەی هەژماری خۆی بکات.
بە داوای بەکارهێنەرەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەژماری بەکارهێنەر ڕادەگیرێت یان ئەسڕدرێتەوە. ڕاگرتنی هەژماری بەکارهێنەر به واتای ڕاگرتنی ئەم ڕێککەوتنە بەشێوەیەکی کاتییە و سڕینەوەی هەژماری بەکارهێنەر به واتای هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێککەوتنەیە.
**تێبینی ١:** بە داواکاری ڕاگرتنی ڕێک کەوتن و هەژماری بەکارهێنەر، بە پێی داواکاری خۆی، هەژمارەکە بەگشتی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕادەگیرێت و دوای تەواوبوونی سێ مانگ، هەژمارەکە دەسڕێتەوە و ڕێککەوتنەکە هەڵوەشێتەوە.
**تێبینی ٢:** هەر جۆرە نافەرمانیەک کە لەلایەن دەسەڵاتە دادوەرییەکانەوە سەلمێندرابێ و ببێتە هۆی دەرکردنی بڕیارێک، یان لە ڕووی داوایەکی بەکارهێنەرانی تر یان بینینی هەر جۆرە نافەرمانیەک لەلایەن بەکارهێنەرەوە کە بە پێی بەدواچوونی بەڕێوەبەری ماڵپەڕ بوبێتە هۆی ناڕەحەتی یان زیانی بەکارهێنەران یان کۆمەڵەی بەڕێوەبەران و کارمەندانی ماڵپەڕ، بەڕێوەبەری ماڵپەڕ دەتوانێت هەژماری بەکارهێنەری تاوانبار ڕابگرێ یان بیسڕێتەوە.
لە ئەگەری داخستن یان سڕینەوەی هەژماری بەکارهێنەرێک بە فەرمانی دادوەری، بەکارهێنەر ئاگادار دەکرێت.
لە ئەگەری ناڕەزایی بەکارهێنەر، ئەتوانێ لە ڕێگەی هەمان دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەدواداچوون بکات و ئەنجامی کۆتایی بە بەڕێوەبەری ماڵپەڕ ڕابگەیەنن، چونکە بەبێ فەرمانی دادوەری، بەڕێوەبەری ماڵپەڕ ناتوانێت هەژمارە ڕاگیراوەکان بە فەرمانی دادوەر و لایەنی یاسایی بکاتەوە.
5. هەموو ناوەڕۆکە دروستکراو و نێردراوەکانی بەکارهێنەران، لەوانەش بەڵام نەک تەنیا، ڕیکلامەکان، ڕوونکردنەوەی بەرهەمەکان، وێنەکان و لوگۆکان، وەک سامانی فکری بەکارهێنەری دەمێنێتەوە. بەڵام، بە ناردنی ناوەڕۆک لەسەر پلاتفۆرمەکە، بەکارهێنەر مۆڵەتێکی نا خاوەندارانە، جیهانی و بێ بەرامبەر بە ماڵپەڕەکە دەدەن بۆ بەکارهێنان، پیشاندان و بڵاوکردنەوەی ئەو ناوەرۆک و داتایانەی ناردویانن بۆ مەبەستی بەهرەمەندکردن و بازاڕکردنی پلاتفۆرمەکە. بەکارهێنەران پشت ڕاستی ئەمە ئەکەنەوە کە ناوەڕۆکەکانیان هی خۆیانە و مافی کەسانی تر پێشێل ناکات.
6. **هێزی باڵادەست (قوه قهریه):**
بەڕێوەبەری ماڵپەڕ بەرپرسیار نیە لە ھیچ جۆرە پەک کەوتن یان دواخستنێک لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆی ، کە لە ئەنجامی ڕووداوەکانی دەرەوەی کۆنترۆڵی خۆیەوە دروست بووبێت، لەوانەش بەڵام نەک تەنیا، کارەساتە سروشتییەکان، کردارە جەنگییەکان، تیرۆریزم، ناڕەزایییە کرێکارییەکان، سنووردارکردنەکانی حکوومەت یان بڕینی ئینتەرنێت.
7. **زمانی پلاتفۆرم:**
لەبەر ئەوەی ئەم پلاتفۆرمە بە چەندین زمان بەردەستە، بەکارهێنەران دەتوانن لە ژێر ھەر وەشانێکی زمانەوە خۆیان تۆمار بکەن. بەڵام، ئەگەر بەکارهێنەر لە زیاتر لە وەشانێکی زماندا خۆی تۆمار بکات و ھەر جۆرە جیاوازیەک یان جیاوازیەک لە نێو نوسراوەی زمانەکاندا دروست ببێت، وەشانی فارسیی ئەم یاسایانە مەرجی سەرەکی دادەنرێت.
8. **واژووکردنی لایەنەکانی ڕێککەوتن:**
بە تۆمارکردن و کرتەکردن لەسەر "من مەرج و یاساکان قبوڵ دەکەم"، بەکارهێنەر ئەم ڕێککەوتنە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی واژوو دەکات و لە ھەموو مافە یاسایییەکان، لەوانەش مافی هەڵوەشاندنەوە یان ناڕەزایی بە مەرجەکانی نامێنێت.
9. **دەسەڵاتی دادوەری:**
لە ڕووی ھەر جۆرە ناکۆکییەک کە لەم ڕێککەوتنە یان خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمەکەوە دروست ببێت، لایەنەکان ڕازی دەبن کە بابەتەکە لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن. ئەگەر ھیچ ڕێکەوتنێک بەدەست نەهێنرێت، ناکۆکییەکە لە ڕێگەی داوەری لە ناوچەی دادوەریی ئێران، بەپێی یاساکانی مافی بازرگانی نێودەوڵەتی چارەسەر دەکرێت. بەکارهێنەران ڕازی دەبن کە دادگاکانی ئێران صلاحیەتی تایبەتیان ھەیە بۆ چارەسەرکردنی ھەر جۆرە ناکۆکییەک کە بابەتی داوەری نییە.